ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی بۆرنمس V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی هەفتەی پێشكۆتایی پرێمەرلیگ بۆرنمس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:30 بەكاتی هەولێر بۆرنمس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 37 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە و جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەم بۆ پێنج خاڵ بەرزكردەوە.

ئەگەر ئەمشەو مانچێستەر سیتی بدۆڕێت یاخود یەكسان بێت ئەوا ئارسیناڵ بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا 36 یاریی كردووە و توانیویەتی 23 یاریی بباتەوە، هەشت یاریی یەكسان بێت و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 77 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا بۆرنمس كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 36 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە 16 یاریی یەكسان بووە و 7 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بۆرنمس بە بێ ئالێكس خێمینێز و رایان كریستی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە تەواوی یاریزانەكانییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بۆرنمس ئامادەیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس

پیترۆڤیچ

سمیس، هێڵ، سێنسی، ترۆفێرت

سكۆت، ئادەمس

رایان، تاڤێرنەر، كرۆوپی

ئێڤانیڵسن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی

سێلڤا، رۆدری

سێمینیۆ، شەرقی، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button