ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

کۆتایی سەردەمێکی زێڕین؛ کارڤاخاڵ و مۆراتا لە لیستی سەرەتایی ئیسپانیا دوورخرانەوە

ئیسپانیا بە بێ ئەستێرەکانی پێشووی بەرەو مۆندیال دەچێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەبێ دوو  ئەستێرە سەرەکییەکانی پێشووی گەشت بەرەو مۆندیالی 2026 دەکات.

بەگوێرەی ئەو لیستە بەراییەی سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویکردووەتەوە، نە ناوی ئالڤارۆ مۆراتا و نە ناوی دانی کارڤاخاڵ لە ناو 55 یاریزانەکەدا نین.

ئەم بڕیارە بەواتای ئەوە دێت کە سێ لە کۆی چوار کاپتنەکەی ئیسپانیا لە یۆرۆی رابردوو [مۆراتا، ناڤاس و کارڤاخاڵ] لە مۆندیالدا نابینرێن. لویس دی لا فوینتی، راهێنەری ئیسپانیا، بڕیارێکی بوێر و یەکلاییکەرەوەی داوە و کۆتایی بەو گومانانە هێنا کە لە دەوروبەری ئەم دوو یاریزانە هەبوون.

کارڤاخاڵ؛ پێکان و دابەزینی ئاست

دانی کارڤاخاڵ کە ساڵانێکی زۆر باڵی راستی ئیسپانیا و ریال مەدریدی پاراستبوو، بەهۆی زنجیرە پێکانە یەک لە دوای یەکەکان و نەبوونی بەردەوامی لە ئاستیدا لەگەڵ یانەی شاهانە، شوێنی خۆی لە لیستەکەدا لەدەستدا. دی لا فوینتی پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە کارڤاخاڵ پێویستی بە کاتە بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی، بەڵام وا دیارە کاتەکە تەواو بوو و راهێنەر نایەوێت سەرکێشی پێوە بکات.

 مۆراتا؛ شکستی پڕۆژەی کۆمۆ

بۆ مۆراتا، دۆخەکە کارەساتبارترە؛ یاریزانەکە بە هیوای گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەی کۆمۆی ئیتاڵییەوە کرد لە ژێر چاودێری سێسک فابریگاس، بەڵام ئامارەکان دژی ئەون. مۆراتا لە 28 یاریی ئەم وەرزە تەنیا یەک گۆڵی کردووە، ئەمەش وای کردووە دی لا فوینتی متمانەی پێ نەمێنێت و وەکوو هێرشبەری یەکەمی ئیسپانیا مامەڵەی لەگەڵ نەکات.

 لۆژیکی دی لا فوینتی

راهێنەری ئیسپانیا پێشتر گوتبووی کارڤاخاڵ لە بڕیارەکەی تێدەگات ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بێت کە خۆی دەیەوێت. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە راهێنەر دەیەوێت خوێنێکی نوێ و یاریزانی ئامادەتر بەرێتە مۆندیال، نەک تەنیا پشت بە ناو و مێژووی یاریزانەکان ببەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button