
یاریگا –
یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە هیچ سزایەکی وەرزشی [راگرتن لە یارییکردن] بەسەر فیدی ڤالڤێردی و ئۆریلیەن چوامینیدا نەسەپێنێت دوای ئەو شەڕە توندەی لە مەشقەکاندا کردیان.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئێل پاییس، یانەکە تەنیا سزایەکی دارایی زۆر قورس بۆ هەردوو یاریزانەکە دیاریدەکات.
🇫🇷 Tchouaméni jugará #ElClásico y Valverde lo verá fuera del terreno de juego
💰 Habrá sanción económica para ambos pic.twitter.com/pwrBQWdsgh
— Diario SPORT (@sport) May 8, 2026
چوامینی لە کلاسیکۆدا دەبێت
ئەم بڕیارە هەناسەیەکی ئاسوودەیی بە ئاربێلوا دەبەخشێت، چونکە هێڵی ناوەندی یانەکە بەبێ ئەم دوو یاریزانە تەواو چۆڵ دەبێت. یانەکە نایەوێت لە یارییەکی چارەنووسسازی وەکوو کلاسیکۆدا دەستبەرداری ئەستێرەکانی بێت.
پێکانەکەی ڤالڤێردی بووە فریادڕەس
هەرچەندە سزای راگرتن نییە، بەڵام ئەم دوو یاریزانە لە کلاسیکۆ پێکەوە نابینرێن. راپۆرتە پزیشکییەکانی ریال مەدرید دەڵێن ڤالڤێردی بەهۆی ئەو لێدانەی بەر سەری کەوتووە، پێویستی بە دوو هەفتە پشووە. ئەمەش وای کردووە بە شێوەیەکی سرووشتی لە تیمەکە دووربکەوێتەوە و کێشەی پێکەوەبوونیان لە یاریگادا چارەسەر ببێت.
کەشێکی ئاڵۆز لە ڤالدێبێباس
چوامینی رۆژی هەینی بە دەموچاوێکی زۆر مۆن و جدییەوە بەشداریی مەشقەکانی کردووە. لە کاتێکدا مەدرید دەیەوێت بە سزای دارایی کۆتایی بە بابەتەکە بهێنێت، بەڵام دزەکردنی نهێنییەکانی ژووری خۆگۆڕین و بێڕێزی هەندێک یاریزان بەرامبەر رێنماییە تاکتیکییەکان، نیشانەی ئەوەن کە کێشەکە زۆر قووڵترە لە تەنیا شەڕێک.



