دۆناڵد ترەمپ: نەک هاندەران، منیش ئەو نرخە نادەم بۆ بلیتی یارییەکانی مۆندیال!

یاریگا –
سەرەرای بانگەشە بەردەوامەکانی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا سەبارەت بە لەباری نرخی بلیتەکانی یارییەکانی مۆندیال، کەچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە لێدوانێک دۆخەکەی هێندەیتر شڵەقاند.
12ی مانگی داهاتوو بە یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئەمریکا و پاراگوای لە یاریگای سۆفی ستادیۆم لە لۆس ئانجڵس، پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەفەرمی دەستپێدەکات.
یەکێک لە نیگەرانیەکانی پەیوەست بەو مۆندیالە، نرخی بلیتی یارییەکانە کە بووەتەجێی ناڕەزایەتی شەقامی وەرزشی. بەجۆرێک کۆنگرێسی ئەمریکا لەمەڕ ئەو بابەتە هاتووەتەدەنگ و
راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی یاریگا لەوبارەیەوە بخوێنەوە:
کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر نرخی بلیتەکانی مۆندیال هۆشدارییەکی تووند دەداتە فیفا
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی ئاتلێتیک، ئێستا هەرزانترین نرخی بلیتی یارییەک گەیشتووەتە 1,200 دۆلا (12 گەڵا).
لە نوێترین چاوپێکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کە لەگەڵ نیویۆرک پۆست ئەنجامی داوە، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی نرخی یاریی کردنەوە کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رکابەرێکی مەیدانەکەیە و خۆی دەدات لە 1,000 دۆلار، وتی
نەمزانی گەیشتووەتە ئەو ئاستە. بەدڵنیایی حەزدەکەم بڕۆم بۆ تەماشای یارییەکە، بەڵام راستگۆبم لەگەڵتان منیش ئەو بڕە پارەیە نادەم.
Trump rips $1,000 World Cup ticket prices, tells The Post: ‘I wouldn’t pay it either, to be honest’ https://t.co/pIZTxhtmb1 pic.twitter.com/XbEDCZeAid
— New York Post (@nypost) May 7, 2026



