ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید مەترسی وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ دەکەوێتەسەر

Yariga App

یاریگا –

پێکانی درێژخایەن و یەک لەدوای یەکەکان ئەستێرەیەکی ریال مەدرید لە کەناری وازهێنان لە تۆپی پێ نزیک دەکاتەوە.

ئەم وەرزە بۆ یانە شاهانەکە پڕ ئاڵنگاریی و ئەنجامی خراپ بوو، تەنانەت بە گۆڕینی چابی ئالۆنسۆ و هاتنی ئالڤارۆ ئاربێلواش دۆخەکە لەبری ئەوەی ئەرێنی بێت، گۆڕا بەرەو خراپتر. ئەوە جگە لە دۆخی پێکانەکان کە هەر لە سەرەتاکانی وەرزەوە نائومێدیەکی زۆری لەنێو یانەکەدا دروستکردبوو.

لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر ئیسپانیۆل، فێرلاند مێندی کە ماوەیەکی زۆرەوە پێکانەکان بوونەتە دێوەزمە بۆی، جارێکیتر پێکرا و لە خولەکی 14 گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا.

سەرەتا سەرچاوەکانی هەواڵ، بەتایبەت کادێنا کۆپ، ئاشکرایکرد کە یاریزانە فەڕەنسیەکە پێویستی بە نەشتەرگەریی دەبێت و بۆ ماوەی 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ پێنج مانگ دووردەکەوێتەوە

کەچی ئێستا دەرکەوتووە پێکانەکە لەوە سەختترە و ماوەی دوورکەوتنەوەشی لەوە زیاتر دەخایەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تێمپۆ دی جێگۆ کە سەرچاوەیەکی ناسراوی ئیسپانییە، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ مێندی دەکرێت.

سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی، سەرچاوەکە نووسیویەتی بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆش هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی ئێستا هەموو هیوایەکی ریال مەدرید بۆ بەرگریکارەکەی ئەوەیە بەهۆی پێکانەکەیەوە ناچار نەبێت بە وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button