ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

مان سیتی خەونەکەی بارسێلۆنای لەباربرد

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو و خێرادا، یانەی مانچێستەر سیتی داهاتووی فیڵ فۆدنی یەکلایی کردەوە و خەونی هەموو یانەکانی دیکەی لەباربرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، مانچێستەر سیتی لەگەڵ فیڵ فۆدن گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی تاوەکوو 2030 نوێ دەکاتەوە.

لەکاتێکدا لە ماوەکانی رابردوودا ناوی فۆدن بە چەندین یانەی گەورە و بەتایبەت بارسێلۆناوە دەبەسترایەوە، بەڵام مان سیتی بەم گرێبەستە نوێیەی هەموو دەرگاکانی بە رووی یانە کاتالوونییەکە داخست. کارگێڕیی مان سیتی بەم کارەی دەریخست کە فۆدن هێشتا بەردی بناخەی پڕۆژەکەی پێپ گواردیۆلایە، سەرەڕای ئەو کێشانەی لە دوو وەرزی رابردوودا رووبەڕووی بوونەتەوە.

گرێبەستە کۆنەکەی فۆدن لە ساڵی 2027 کۆتایی دەهات، بەڵام ئێستا بە رێککەوتنێکی چوار ساڵەی نوێ، تاوەکوو ساڵی 2030 لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە. رافایێلا پیمێنتا، بریکاری بەناوبانگی بەڕازیلی، سەرپەرشتی دانوستانەکانی کردووە. فۆدنن کە لە تەمەنی 9 ساڵییەوە لە سیتییە، تاوەکوو ئێستا 365 یاریی بە درێسی سیتییەوە کردووە و خاوەنی 110 گۆڵ و 66 ئەسیستە، هەروەها 17 نازناوی گەورەی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button