ئیسپانیاگرنگترین

نهێنییەکی گەورە ئاشکرا دەبێت؛ بۆچی زیدان ئۆفەری گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید رەتکردەوە؟

زیدان چۆن سێیەم ئۆفەری فلۆرێنتینۆ پێرێزی رەتکردەوە؟

Yariga App

یاریگا –

مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان زینەدین زیدان و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیتوانی مێژووی ئەم دواییە و چارەنووسی ریال مەدرید بە تەواوی بگۆڕێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کاتێک کارگێڕیی یانەی شاهانە بڕیاریدا چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، یەکەم بیرۆکە لای پێرێز گەڕاندنەوەی زیدان بوو، بەڵام بەڵێنێکی پێشوەختە رێگری لەم هەنگاوە کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، کارگێڕیی ریال مەدرید پەیوەندی بە زیدانەوە کرد و دەکرا بۆ جاری سێیەم سەرکردایەتی ژووری جلگۆڕینی بێرنابیۆ بگرێتە ئەستۆ، بەڵام راهێنەرە فەرەنسییەکە پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا رێککەوتنی واژۆ کردبوو. پابەندبوونی زیدان بەو بەڵێنەی دابووی، وایکرد نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڤاڵدیبێباس و لە کۆتاییدا یانەکە ناچار بوو ئەرکەکە بە ئالڤارۆ ئاربێلوا بسپێرێت.

زێدان لە ساڵی 2021ـەوە، دوای کۆتاییهاتنی قۆناخی دووەمی لەگەڵ ریال مەدرید، هیچ پۆستێکی وەرنەگرتووە. سەرەڕای زۆریی ئۆفەرەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەمیشە دووپاتی کردووەتەوە کە تەنیا بۆ دوو وێستگە دەگەڕێتەوە سەر کورسیی راهێنەرایەتی؛ ریال مەدرید یان هەڵبژاردەی فەرەنسا. پەیوەندییە باشەکەی لەگەڵ پێرێز و ئامادەبوونی بەردەوامی لە یارییە گرنگەکانی بێرنابیۆ، هەمیشە دەرگای گەڕانەوەی بۆ کراوە هێشتبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button