ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێکی پرێمەرلیگ دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سکۆت پارکەر دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی بێرنلی کێشایەوە و دوای دوو وەرز یانەکە جێدەهێڵێت.

یانەی بێرنلی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، سکۆت پارکەر دەستیلەکارکێشاوەتەوە و چیدیکە راهێنەری بێرنلی نییە، بە رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوانیان گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

بێرنلی یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی بەڕێدەکات و بەفەرمی دابەزینی بۆ چامپیۆنشیپ مسۆگەر کردووە، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی 34 یاریی تەنیا 4 یاریی بردووەتەوە و 22 یاریی دۆڕاندووە و بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ پلەی نۆزدەیەمی خولەکەی گرتووە.

مایک جاکسن، بەشێوەیەکی کاتی لە دوایین چوار یاریی ئەم وەرزەی خولەکە سەرپەرشتی بێرنلی دەکات و لە شوێنی سکۆت، پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button