ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید؛ گرنگیپێدانێکی راستەقینە یان ستراتیژی؟

Yariga App

یاریگا – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

لە کاتژمێرەکانی رابردوودا ناوی جۆزێ مۆرینیۆ وەکوو یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید خووڵەی بەهێزی تێکەوتووە. هەواڵەکان باس لە پەیوەندی لە نێوان هەردوولا و تەنانەت کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکەن.

بەگوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان، ئەم پەیوەندییانە نوێ نین؛ مەدرید پێشتریش دوای رۆیشتنی چابی ئالۆنسۆ و جارێکی دیکەش چەند مانگێک دواتر داوای مۆرینیۆی کردبوو. لە هەردوو جارەکەدا مۆرینیۆ گەڕانەوەی رەت کردبووەوە، بەڵام ئێستا رەنگە بارودۆخەکە گۆڕابێت و هەموو شتێک بە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان راهێنەرەکە و پێرێز بەستراوەتەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز و جۆزێ مۆرینیۆ

سەرەڕای ئەمانەش، هەمووان پێیان وانییە ئەمە هەنگاوێکی راستەقینە بێت.

زۆرێک ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دەنگۆیانە رەنگە تەنیا ستراتیژییەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز بن بۆ تاقیکردنەوەی پەرچەکرداری هاندەرانی ریال مەدرید. بیرۆکەکە ئەوەیە بزانرێت ئایا هێشتا هاندەران لەسەر مۆرینیۆ بۆ دوو بەرەن یان ئێستا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر قبووڵکراوە، ئەمەش وەکوو دەنگدانێکی نا فەرمی پێش بڕیاری کۆتایی وایە.

ئەمە یەکەمجار نییە شتی لەم شێوەیە رووبدات. لە 2019 دوای رۆیشتنی جولیان لۆپێتێگی و سانتیاگۆ سۆلاری، بە شێوەیەکی بەرفراوان چاوەڕێ دەکرا مۆرینیۆ بگەڕێتەوە. یانەکە دەنگۆکانی رەت نەکردەوە، ئەمەش وایکرد گەڕانەوەکەی وەکوو شتێکی مسۆگەر دەربکەوێت.

بەڵام لە پشت پەردەوە، پێرێز لەگەڵ زینەدین زیدان لە گفتوگۆدا بوو و سەرەنجام بۆ گەڕانەوە قایلی کرد. لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک پێیان وابوو مۆرینیۆ هەڵبژاردەی یانەکەیە، مەدرید ئەو دەنگەدەنگەی وەکوو سەرقاڵکردن بەکار‌هێنا بۆ ئەوەی بە بێدەنگی گەڕانەوەی زیدان مسۆگەر بکات.

ئێستا رەنگە مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە؛ جارێکی دیکە ناوی مۆرینیۆ لە ژێر سەرنجدایە، جا وەکوو بژاردەیەکی راستەقینە بێت یان تەنیا جووڵەیەکی ستراتیژی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button