بۆچی پێرێز هێشتا ئاشقی مۆرینیۆیە؟ نهێنییەکانی پشت بڕیارە شۆکهێنەرەکەی ریال مەدرید
دوای 13 ساڵ.. بۆچی پێرێز هێشتا متمانەی بە مۆرینیۆ هەیە؟

یاریگا –
هەواڵی هەوڵەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ هێنانەوەی خۆزێ مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید، بوومەلەرزەیەکی گەورە بوو لە تۆپی پێی ئیسپانیا و سەرەڕای ئەوەی قۆناخی یەکەمی راهێنەرەکە پڕ بوو کە کێشە و ململانێ، سەرۆکەکەی ریال مەدرید هێشتا ئاشقیەتی.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، قۆناخی یەکەمی مۆرینیۆ وەکوو راهێنەری ریال مەدرید لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 زۆر مشتومڕاوی بوو، کە تێیدا بەردەوام کێشە و شەڕی توندی لەگەڵ رۆژنامەنووسان، راهێنەرە رکابەرەکان و ناوبژیواناندا هەبوو. هەروەها تووشی پێکدادان بوو لەگەڵ ئەفسانەکانی یانەکە وەکوو ئیکەر کاسیاس و لە کۆتاییشدا تەنانەت لەگەڵ گەورەترین ئەستێرەی خۆی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پەیوەندییەکانی تێکچوو، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک پێرێز دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە.
Why does Florentino Perez want Jose Mourinho as his next manager at Real Madrid?
It’s a question of trust and instinct, despite the controversies of his previous spell.
It shows just how much power Perez has – and it reflects the singular challenge of leading the Spanish… pic.twitter.com/AN3Zg6ysRh
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 29, 2026

پێرێز هەموو شتێکی مۆرینیۆی خۆشدەوێت، جگە لە شێوازی یاریکردنی بەڵام پێی وایە دەتوانێت ئەستێرە گەورەکانی یانەکە کۆنترۆڵ بکات. هەروەها حەز دەکات ئەو راهێنەرانە بگەڕێنێتەوە کە دەیناسن و متمانەی پێیانە، وەکوو چۆن پێشتر لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی و زینەدین زیدان کردی و سەرکەوتوو بوو چونکە هەوڵەکانی هەوڵەکانی بۆ مۆدێرنکردنی تیپەکە لە رێگەی ئاڵۆنسۆ و ئاربێلوا شکستیهێنا بۆیە دەیەوێت پەنابباتەوە بەر کەسێک کە شارەزای یانەکەیە.

سەرەڕای ئەمانە، پێرێز سەرسام بوو بەو شێوازەی کە مۆرینیۆ شەڕی دژی ئەو بارسێلۆنا دەکرد کە بە سەرکردایەتی پێپ گواردیۆلا هەموو شتێکی دەبردەوە. لە لایەکی دیکەوە پێرێز لە پڕۆژەی سوپەرلیگ سکستیهێنا، کێشەی زۆریشی لەگەڵ لالیگا و ناوبژیوانان هەیە، بۆیە راهێنەرێکی دەوێت بەرگری لە یانەکە بکات و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا شەڕی میدیاکان بکات کە مۆرینیۆ لەمەدا بێوێنەیە. جیا لەوەش پێرێز هەرگیز بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ نەپچڕاندوە بیرۆکەی گەڕانەوەی راهێنەرە پورتوگالییەکە لە کاتە جیاوازەکانی 13 ساڵی رابردوودا هەبووە.

سەرەڕای ئەوەی مۆرینیۆ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 4-2 لە مێرێنگی بردەوە، بەڵام کێشەیەکی گەورەشی هەیە کە زۆرێک لە بەرپرسانی یانەکە دژی گەڕانەوە راهێنەرەکەن چونکە چەند مانگێک لەمەوبەر لە یاریی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکا، ڤینیسیۆسی تۆمەتبار کرد بەوەی کە خۆی هاندەران هاندەدات بۆ ئەوەی رەگەزپەرستی بەرامبەر بکەن، کەچی ئەم قسانە کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکەی پێرێز نەبووە و پێدەچێت لەنێو ئەم هەموو قەیرانەدا، لای قرشە سپییەکە تەنیا سپێشەڵ وەن بە چارەسەر بێتە بەرچاو.



