ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V كریستاڵ پاڵاس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 34 لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تاكە ئامانجی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 33 یاریی 16 یاریی بردووەتەوە 7یاری یەكسان بووە و 10 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە كۆی 32 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە 10 یاریی یەكسان بووە و 11 یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی 13 پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ ئێكیتیكێ، برادلی، ئیندۆ، مامارداشڤیڵی و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.

كریستاڵ پاڵاس بە بێ گویساند و ئێنكیتا رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

وودمان

سۆبۆسلای، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ

ئیزاک

پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس

هێندرسن

كانڤۆت، لۆكرۆی، ریچاردس

مونۆز، وارتن، لێرما، میچێل

سار، پینۆ

ستراند لارسن

بابەتی زیاتر

Back to top button