کوردستان

راهێنەری پیشەسازی هۆکاری دابەزینی یانەکەی بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان ئاشکرا دەکات

پیشەسازی ماڵئاوایی لە خولی نایابی کوردستان کرد

Yariga App

یاریگا –

پیشەسازی بووە دووەم یانە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دابەزێت بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.

دوای یانەی دەربەندیخان، پیشەسازی بووە دووەم یانە بە فەرمی دابەزی بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، وێڕای سەرکەوتنیان بەرامبەر شێروانە لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی یەکسان بوونی قەڵادزێ و رانیە، بە فەرمی پیشەسازی ماڵئاوایی لە خولی نایابی کوردستان کرد.

مەولود رەمەزان، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی دابەزینی یانەکەی بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان گووتی:

کێشەی دارایی لە یانەکە هۆکاری سەرەکی دابەزینمان بوو، ئێمەش و یاریزانەکان 75 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە، چەند جارێک یاریزانەکانمان رازیکرد یاریی بکەن، بەڵام ناتوانین پاڵەپەستۆیان لێبکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام، هەرچەندە من زۆر لە یاریزانەکانم رازی بووم ئەوەی لە توانایان بوو پێشکەشیان کرد، بەداخەوەم هیج کەس و لایەنێک هاوکارییان نەکردین، لە دەستدانی چەند خاڵێکی ئاسان لە نێو یاریگای خۆمان هۆکارێکی دیکە بوو، جارێکی تر سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم.

هەردوو یانەی پیشەسازی و قەڵادزێ خاوەن 23 خاڵن، بە هۆی یاریی نێوانیان کە یارییەک قەڵادزێ براوە بووە و لە یارییەکیش یەکسان بوونە، قەڵادزێ لە خولی نایابی کوردستان مایەوە و پیشەسازیش دوای دوو وەرز یارییکردن لە خولی نایاب بە فەرمی دابەزی بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی 2026 _ 2027.

ریزبەندی کۆتایی یانەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026

بابەتی زیاتر

Back to top button