
یاریگا –
هانزی فلیک نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ پێش رووبەڕووبوونەوە چارەنووسازەکەی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەربڕی.
پێش راهێنانەکانی نێو مێترۆپۆلیتانۆ، فلیک چووە لای، کریستیان کۆفۆیدی نوێنەری یوێفا بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی بخاتەڕوو. وێنەکان نیشانی دەدەن کە راهێنەرەکەی بارسا ئاماژە بە بەشێکی یاریگاکە دەکات لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکە.
پێدەچێت سکاڵاکە پەیوەندی بە بەرزیی چیمەنی هەبێت، هەرچەندە دەکرێت سەبارەت بە وشکیی یاریگاکەش بێت.
سەرەڕای بارودۆخەکە فلیک بە هێمنی و بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بابەتەکەدا کرد و ناڕەزایەتیی خۆی روون کردەوە، بەر لە رۆژێک پێش یارییە یەکلاکەرەوەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە تێیدا بلیتێکی گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی یەکلایی دەبێتەوە.
🌱 Parece que Hansi Flick no está muy conforme con el estado del césped del Metropolitano…
🔗 https://t.co/vm1Nx3Fli8 🔗 pic.twitter.com/oqi8qtA94l
— ElDesmarque (@eldesmarque) April 13, 2026



