جیهانگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێش پێشبینی دەکات هاری کەین باڵۆندۆر بباتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین لەگەڵ بایرن دەدرەوشێتەوە و بڕونۆ فێرناندێش پێشبینیەکی گەورەی بۆ دەکات.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە هاوینی 2023 دوای 20 ساڵ بەردەوامبوون لەگەڵ تۆتێنهام، سەرەنجام وەک گۆڵکاریی مێژوویی سپێرس (280 گۆڵ) ئەو یانە لەندەنیەی جێهێشت و بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن کرد بە گرێبەستێکی چوار ساڵی. ئامانجی سەرەکیشی گەیشتن بوو بە نازناوەکان لەگەڵ زلهێزەکەی ئەڵمانیا.

کەین کە لە ماوەی کاروانە درێژەکەیدا لەگەڵ تۆتێنهام هیچ نازناوێکی نەبردەوە، لەگەڵ پەیوەندیکردنی بە بایرن میونشنەوە توانی بوندسلیگا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە بباتەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا لەگەڵ بڕونۆ فێرناندێش، ئەو ئەستێرە پۆرتوگالیە پێی وایە هاری کەین دەتوانێ باڵۆندۆر بباتەوە. بۆیە وتی

ئەگەر هاری کەین بۆ وەرزێک یان دووانیتر لەگەڵ تۆتێنهام بمایەتەوە، ئەوا دەبووە باشترین گۆڵکاری مێژووی پرێمەرلیگ. ئەی دەبووە ئەفسانە یاخود نا؟ بەڵێ، دەبوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ناوەڕاستکارەکەی مانچێستەر یونایتد باس لە ئاستە بەرزەکەی ئێستای شازادە ئینگلیزیەکەی کرد و وتی

بڕیاری دا پەیوەندی بە بایرنەوە بکات چونکە دەزانێ دەرفەتی گەورەی هەیە نازناوەکان بباتەوە. ئێستا ئێمە قسە لەسەر هاری کەین دەکەین کە هەمان ئەو ژمارە گۆڵانە تۆماردەکات کە بۆ تۆتێنهامی دەکرد، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە باڵۆندۆریش بباتەوە بەوپەێیە بەرەو بردنەوەی نازناوەکان دەچێت.

ئەو قسانەی بڕونۆ لەکاتێکدایە بایرن میونشن ئەم وەرزە لە خولی ئەڵمانی نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی نازناوەکە. لە چامپیۆنزلیگیش هەنگاوی بەرچاویان بڕیوە بە بردنەوەی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی 1-2 لە ریال مەدرید. چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئالیانز ئارینا جەنگی گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین دەکەن. لەسەر ئاستی تاکەکەسیش، لە 42 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بە درێسی باڤاریەکانەوە توانیویەتی 49 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 5 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button