ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری جیرۆنا گفتوگۆکەی لەگەڵ رێیس ئاشکرا دەکات و پێی وایە ریال مەدرید دەتوانێت ریمۆنتادا بکات

تەنیا رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاسایی بوو

Yariga App

یاریگا –

میشێل ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی لەگەڵ ڤیتۆر رێیس دوای مشتومڕەکەی ئیمباپێ ئاشکرا دەکات.

راهێنەری یانەی جیرۆنا دوای یەکسانبوونەکەی نێو بێرنابیۆ بە پەیامێکی روونەوە قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی یاریگاکە و بارودۆخی جەستەیی تیپەکەوە، خاڵەکە زۆر بەنرخە.

میشێل گوتی:

زۆر ئازارمان چەشت، بەڵام ئەوە لێرە ئاساییە و یارییەکە زۆر قورس بوو. ریال مەدرید باشتر بوو و هەلی زیاتریان دروست کرد، بەڵام دەروونێکی بەهێز و گیانی جەنگاوەریمان نیشاندا. ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە، 38 خاڵمان هەیە، هەشت یاریی ماوە و نزیکین لە ئامانجەکەمان. زۆرێک لە یاریزانەکان کێشەی بچووکیان هەبوو، بەڵام هەموو توانای خۆیان پێشکەش کرد.

راهێنەرەکەی جیرۆنا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە رووی تاکتیکییەوە ناچار بوون خۆیان بگونجێنێنن و گوتی:

ناچار بووین زۆر بەرگری بکەین و نەمانتوانی بە شێوازی ئاسایی خۆمان یاری بکەین. سەرەڕای ئەوەش، سەرنجمان پاراست و زۆر بە باشی بەرگریمان کرد، ئاستێکی بەرگریی نایابمان پێشکەش کرد. دواکەوتنمان 1-0 زۆر قورس دیار بوو، بەڵام گۆڵەکەی تۆماس لیمار وزەی پێداین.

میشێل باسی لە دەرفەتی ریال مەدریدیش لە چامپیۆنزلیگ کرد و گوتی: “قسەم لەگەڵ چەند یاریزانێکیان کرد و پێم وایە دەتوانن بگەڕێنەوە چونکە بەهرەیەکی زۆریان هەیە، هیوای بەختێکی باشیان بۆ دەخوازم.”

لە کۆتاییشدا لەبارەی رووداوەکەی نێوان ڤیتۆر رێیس و کیلیان ئێمباپێ، میشێل گوتی:

بە جوانی نەمبینی، بەڵام ڤیتۆر پێی گوتم کە ئەو لە پێشەوە بوو و پاڵی پێوەنەناوە، تەنیا رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاسایی بوو. یارییەکی پاک بوو و کەمترین فاوڵی تێدا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button