ئەنجومەنی وەزیران کاتی دەوامی سبەی گۆڕی و پاداشتی بۆ گەیشتن بە مۆندیال تەرخانکرد
سبهی كاتژمێر 9 دهوام دهستپێدهكات

یاریگا –
لە هەنگاوێکی نیشتمانی و بۆ ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ هاوڵاتییان تاوەکو بینەری یارییە مێژووییەکەی نێوان عێراق و بۆلیڤیا بن، ئهنجومهنی وەزیرانی عێراق ئهمرۆ کۆمەڵێک بڕیاری تایبهت به یارییهكهی عێراق راگەیاند. ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە تەواوی وڵات چاوەڕوانی 90 خولەکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
دەستپێکی دەوام بۆ کاتژمێر 9:00 دواخرا
بەپێی بڕیاری فەرمی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی فەرمانبەران و هاوڵاتییان بتوانن بە ئارامی بینەری یاریی هەڵبژاردەی عێڕاق بن، دەسپێکی دەوامی فەرمی لە تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەت بۆ سبەی چوارشەممە 2026/4/1، کرا بە کاتژمێر 9:00ی بەیانی لەبری کاتژمێر 8:00.
جێگەی ئاماژەیە یارییەکە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات، ئەم کاتژمێرە زیادەیەش بۆ ئەوەیە فەرمانبەران دوای یارییەکە کاتی گەیشتنیان بۆ سەر کار هەبێت.
پاداشتی گەورە لە چاوەڕوانی یاریزاناندایە
جگە لە گۆڕینی کاتی دەوام، حکومەت بڕیارێکی تری گرنگی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانان دا. ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی پاداشتی دارایی زۆر و شایستە بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێڕاق، لە ئەگەری بەدیهێنانی سەرکەوتن و بڕینی تیکتی مۆندیال.
عێراق کە تەنیا یەک هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی دوای 40 ساڵ بگەڕێتەوە بۆ خاکی مەکسیک و بەشداری لە مۆندیالدا بکات، سبهی له بولیڤیا بباتهوه راستهوخۆ دهگاته مۆندیال.



