ئیسپانیاگرنگترین

ئاشکرا دەبێت؛ بۆچی رافینیا ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی سەرەڕای ئەوەی تووشی پێکانێکی سەخت بووە بەڵام هێشتا لە بەڕازیل ماوەتەوە و نەگەڕاوەتەوە بارسێلۆنا.

رادیۆی کاتالوونیا ئاشکرایکردووە، رافینیا بەهۆی پێکانەکەی زۆر دڵتەنگە و لە دۆخێکی دەروونیی سەختدایە، هەر بۆیە داوای لە بارسێلۆنا کردووە هەفتەیەک مۆڵەتی پێبدەن بۆ ئەوەی لە بەڕازیل بمێنێتەوە و هەر لەوێ لەلای پزیشکێکی متمانەپێکراو دەستی بە وەرگرتنی چارەسەر کردووە.

پێنجشەممەی رابردوو 26ـی ئاداری 2026 هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بووەوە، رافینیا بەهۆی پێکان بەشداریی گێمی دووەمی نەکرد و سامبا 1-2 یارییەکەی دۆڕاند.

پێکانەکەی رافینیا گورزێکی گەورەیە بۆ یانە کالوونیەکە و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە حەوت یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

رافینیا ناتوانێت بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا وە دووبارە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، ئیسپانیۆل لە لالیگا، یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ و خیتافی لە لالیگا یاریی بکات و هەروەها ئەگەر بارسا بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، رافینیا لە یاریی چوون بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button