ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆڕشی مەیامی؛ سێ ئەستێرەی گەورە ناویان بە یارییكردن لەگەڵ مێسی بەستراوەتەوە

ئینتەر مەیامی یانەی خەونەكان لە ئەمریكا درووستدەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی مێركاتۆیەكی هاوینەی گەرم چاوەڕوانی دەكات، دوای ئەوەی ناوی سێ ئەستێرە بە پەیوەندیكردنیان بەو یانەیەوە بەستراوەتەوە.

ئینتەر مەیامی کێبڕکێ لەسەر نازناوی خولی ئەمریکی (MLS) دەکات و هەوڵدەدات پارێزگاری لەو نازناوە بکات کە وەرزی رابردوو بەدەستی هێنابوو. هەروەها یانەكە کێبڕکێ لەسەر دوو نازناوی دیكە دەكات.

بۆ وەرزی داهاتوو، ئینتەر مەیامی دەیەوێت قەرەبووی شکستەکەی لە خولی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف بکاتەوە، کە ئەم وەرزە هەر زوو لەسەر دەستی ناشڤێڵ ماڵئاواییکرد، سێ ناوی گەورە بە یانەكە بەستراونەتەوە، دوای ئەوەی رۆیشتنیان لە یانەکانیان لە مێرکاتۆی هاوینەدا پشتڕاستکرایەوە:

بێرناردو سێلڤا

گومان لە داهاتووی بێرناردو سێلڤا لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تادێت زیاد دەکات، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری جێهێشتنی سیتیزن تا رادەیەک یەکلایبووەتەوە، ئەگەرەكانی پەیوەندیکردنی سێلڤا بە ئینتەر مەیامی زیاد دەکات.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ماركا؛ یانە ئەمریکییەکە چووەتە ناو لیستی ئەو یانانەی کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گرێبەستی یاریزانەکە دەکەن، کە لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتاییدێت و تاوەكوو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

کاسێمێرۆ

هەردوو یانەی ئینتەر مەیامی و لۆس ئانجلێس تاوتوێی گرێبەستکردن لەگەڵ کاسێمێرۆ دەكەن، كە بریارە ئەم هاوینە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.

ئینتەر مەیامی پێویستی بە یاریزانێکی هێڵی ناوەندی بەهێز هەیە، چونکە دوای وازهێنانی سێرجیۆ بوسکێتس لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، نەیتوانیوە جێگرەوەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە. 

محەمەد سەڵاح

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئیندیپێندێنت، یانەی ئینتەر مەیامی لەگەڵ یانەکانی خولی سعوودی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەچێتە كێبڕكێیەكەوە.

سەڵاح لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند لەم هاوینەدا ریزەكانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button