ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی لەسەر یانەی داهاتووی سەڵاح هاتە دەنگ

Yariga App

رامی عەباس بریکاری کارەکانی محەمەد سەڵاح هەمووان ئاگاداردەکاتەوە هەڵنەخەڵەتێن بەو کەسانەی بۆ ڵایک و کۆمێنت پڕوپاگندە دروست دەکەن لەسەر داهاتووی ئەستێرە مسڕییەکە.

بەڕێوەبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ شوێنێک بۆ داهاتووی یەکلایی نەکراوەتەوە، دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.

لە کاتێکدا کەمێک زیاتر لە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە، سەڵاح و لیڤەرپوول ڕێککەوتوون کە لەم هاوینەدا ڕێگەیان جیاببێتەوە.

ماوەیەکی زۆرە ناوی سەڵاح دەبەسترێتەوە بە چوون بۆ خولی پیشەگەری سعودییەوە، لە هەمان کاتیشدا خولی ئەمریکی وەک وێستگەیەکی دیکەی پێشبینیکراو ناوی هێنراوە.

بەڵام ڕامی عەباس، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  بڵاویکردەوە: “ئێمە نازانین محەمەد وەرزی داهاتوو لە کوێ یاری دەکات.

ئەمەش بەو مانایە دێت کە هیچ کەسێکی دیکەش نازانێت. ئاگاداری ئەو کەسانە بن کە خۆیان دەفرۆشن تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنج و بەدەستهێنانی کلیک هەواڵ بڵاودەکەنەوە.”

شەوی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ محەمەد سەڵاح لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند کەوا ریزەکانی لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button