ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026

جارێڵ کوانسا لە لیستی یاریزانانی ئینگڵتەڕا دوورخرایەوە و تۆماس تۆخێل شوێنگرەوەی دیاریدەکات

کوانسا بەهۆی پێکانەوە دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی بەهۆی پێکانەوە جارێڵ کونسا، بەرگریکاری بایرن لیڤەرکوزن لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دوورخرایەوە.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، بێن وایت، بەرگریکاری یانەی ئارسیناڵ لەلایەن تۆماس تۆخێل لە جێگای کوانسا بۆ یارییە ئامادەکارییەکان بانگێشتی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرا.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2022ـەوە، وایت گەڕایەوە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە پرێمەرلیگ تەنیا حەوت یاریی لەگەڵ یانەکەی کردووە و لەلایەن میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ پشتی پێنابەسترێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە بانگێشتنەکردنی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدریدە، کە مشتومڕی لە شەقامی وەرزشی ئینگڵتەڕا دروستکردووە.

ئینگلتەرا لە 27 و 31ـی ئازار بەدوای یەکدا رووبەڕووی ئۆرۆگوای و ژاپۆن دەبێتەوە، هەردوو یارییەکەش لە یاریگای وێمبڵی ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button