فیفا چارەنووسی ئێران و ئیسرائیل یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڵەستین لە 2024ـەوە سكاڵای لەسەر هەڵبژاردەی ئیسڕائیل تۆمارکردووە و داوا دەکات ئیسڕائیل لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان دووربخرێتەوە.
بەڵام جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە دوایین کۆبوونەوەی فیفا بەفەرمی ئەو داوایەی فەڵەستینی رەتکردووەتەوە و ئامادە نین هچ سزایەک بەسەر ئیسڕائیل بسەپێنن.
ئینفانتینۆ دەڵێت: کێشەی فەڵەستین و ئیسڕائیل سیاسی و نێودەوڵەتییە زۆر ئاڵۆزن، فیفا ناتوانێت چارەسەریان بکات، بەڵام هەوڵدەدەین لە رێگەی تۆپی پێ ئاشتی بەرقەرار بکەین.

هاوکات بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەکە و تێکچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، ئێران داوایکردووە یارییەکانی مۆندیالی لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک بگوازنەوە، فیفا ئەو داوایەی ئێرانیشتی رەتکردووەتەوە و ئامادە نین دەستکاری خشتەی مۆندیال بکەن.
بۆ وەبیرهێنانەوە، فیفا بەهۆی جەنگی رووسیا و ئوکڕاینا، دوو مۆندیالە رووسیای لە بەشداریکردن بێبەشکردووە و رێگە نادات یانەکانیشیان بەشداریی هیج پاڵەوانییەتیەکی ئەوروپا بکەن.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا و ئیسڕائیل و ئێران دوو جارە بەتووندی رووبەڕوو دەبنەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ سزایەکیان بەسەر نەسەپێنراوە.



