
یاریگا –
ئاکامەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 پێدەنێتە قۆناخی هەستیارتر کە تێیدا بە ئەنجام سەنیگال بووە پاڵەوان و دواتر بەهۆی رەفتارەکانیان لە یارییەکە، جامەکەیان دوای دوو مانگ لێسەندرایەوە و مەغریب وەک پاڵەوان ناسێنرا.
وردەکارییەکە لەم راپۆرتەدا بخوێنەوە:
فەرمی؛ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە سەنیگال سەندرایەوە و مەغریب وەک پاڵەوان هەژمارکرا
سەنیگالییەکان ئامادەنین بچنەژێر باری بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە، بۆیە جگە لە پەنابردن بۆ یەکێتیە پەیوەندیدارەکان، ئێستا لە نێوخۆی وڵاتەکەیاندا دەستیان بە مانۆڕێکی سەیر کردووە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک کە پێگە وەرزشیەکانی تەنیوە، پاپێ سار راهێنەری سەنیگال جامەکەی بردووەتە نێو بنکەی سەربازی سەنیگال. ئەوەش وەک ئاماژەیەکی تۆختر کە دەستباری نازناوەکە نابن.
🚨BREAKING: Senegal Coach took the AFCON to their military base today..🏆🇸🇳
It’s now positioned in the centre of their military camp.
Protecting what rightfully belongs to them…😅
pic.twitter.com/z2pbzxuGEw— Topskills Sports UK (@topskillsportuk) March 19, 2026
هێشتا هەڵوێستی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا و یەکێتی تۆپی پێی جیهان لەمەڕ ئەم پێشهاتە نەخراوەتەڕوو، کە رەنگە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بەفەرمی قسەی خۆیان لەبارەیەوە هەبێت.



