پێکانە سەیرەکەی لانگ یوێفا ناچار بە پێداچوونەوەی یاسای سەلامەتی یاریگا دەکات

یاریگا –
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول دوای شکستی لە یاریی چوون لەنێو ئانفێڵد میوانداریی گەلاتاسەرای کرد و بە ئەنجامێکی گەورە لێی بردەوە.
لە یارییەکە رووداوێک بەسەر نوا لانگی یاریزانی گالاتاسەرای هات کە وەکوو یەکێک لە سەیرترین پێکانەکان لە مێژووی تۆپی پێ لە یادەوەری هاندەران دەمێنێتەوە. لە چارەکی کۆتایی یارییەکە یاریزانەکە لە رووداوێکدا بەر تابلۆی ریکلامەکانی نێو یاریگا دەکەوێت، لە کاتێکدا لانگ هەوڵ دەدەن هێواش ببێتەوە و خۆی بگرێتەوە، دەستی لەنێوان دوو پانێڵی تابلۆکان گیر دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی لێبوونەوەی بەشێک یان تەواو قرتانی یەکێک لە پەنجەکانی.
بەهۆی شۆک و ئازارەی یاریزانەکە تووشی بوو، پزیشکانی نێو یاریگا ناچاربوون ئۆکسجینی بۆ دابنێن تاوەکوو بتوانن لەنێو یاریگا فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بکەن. یاریزانانی هەردوو تیم و هاندەران خەمباری بە رووخساریانەوە دیاربوو کاتێک بۆیان دەرکەوت پێکانەکە هێندە مەترسیدارە.
دوای شەش خولەک مانەوە لەنێو یاریگا، دواجار لانگ بە دەستەبەرە برایە دەرەوە و بەخێرایی رەوانەی نزیکترین نەخۆشخانە کرا، تاوەکوو نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و پەنجەی ببەسترێتەوە و رزگار بکرێت.
بەهۆی ئەم رووداوەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یوێفا دەستی بە پێداچوونەوەی سەلامەتی تابلۆی ریکلامی نێو یاریگاکان و پرۆتۆکۆڵەکان کردووە.
Noa Lang elinin kesildiği an. Bakalım @UEFAcom ne yaptırım uygulayacak ? pic.twitter.com/Q9VaDolEpX
— JOLLY GHOST 👻 (@Sansar_Jack) March 19, 2026



