
یاریگا –
رۆی کین ستایشی مایکڵ کاریک دەکات بۆ ئەوەی لە مانچێستەر یونایتد کردوویەتی بەڵام پێی باش نییە وەکوو راهێنەری درێژخایەن لە یانەکە بمێنێتەوە.
لەو کاتەوەی لە ناوەڕاستی مانگی یەک ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدی وەرگرتووە، کاریک لە نۆ یارییدا حەوت بردنەوەی بەدەستهێناوە و یارمەتی تیمەکەیداوە بچێتە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگ. سەرەڕای ئەنجامە باشەکان رۆی کین پێی وایە یانەکە پێویستە بەدوای راهێنەرێکی بە ئەزموونتردا بگەڕێت.
کین گوتی کە کاریک لەڕووی ئەنجامەوە کارێکی زۆر باشی کردووە، بەڵام ئەگەر بەدەست ئەو بێت گرێبەستەکەی بۆ دوای هاوین درێژ ناکاتەوە. کاپتنی پێشووی شەیتانەسوورەکان ئاماژەی بەوە کرد کە کاریک لەنێوان یارییەکان هەفتەیەکی بۆ ئامادەکاریی لەبەردەست بووە و سەرکەوتنەکان لە مەترسی و سەرکێشیی کەمەوە بوونە.

کین باسی ئەوەشی کرد کە ئەگەر سێ مانگ زووتر کاریک وەکوو راهێنەری داهاتووی مانچێستەر یونایتد ناوی بهاتبایە، خەڵکی بە شتێکی خەیاڵی ناویان دەبرد. بەگوتەی کین یانەکە پێویستی بە کەسێکە ئەزموونی زیاتری لە بردنەوەی نازناوەکان و رکابەریکردن لە ئەوروپا هەبێت.
کاتێک لەبارەی جێگرەوەکان پرسیار لە ئەفسانەکەی مان یونایتد کرا، کین ئاماژەی بە تۆماس تۆخێک کرد وەکوو بژاردەیەک، بەڵام گوتی ئەم بژاردەیە ئەگەری کەمە بەهۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە تاوەکوو 2028 درێژەی هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا کین گوتی دەبێت بڕۆن و باشترین بهێنن، کاریکیش باشترین بژاردە نییە بۆ مانچێستەر یونایتد. دواتر باسی لەوە کرد کە دیێگۆ سیمیۆنی و لویس ئێنریکی دوو بژاردەی ئەو دەبن ئەگەر لێی بپرسن کێ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بە شیاو دەزانێت.
“I think there’s better options out there.”
Roy Keane says he wouldn’t give Michael Carrick the permanent job at Manchester United. pic.twitter.com/mRxH7QsKtG
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) March 15, 2026



