
یاریگا –
راوول ئاسێنسیۆ، بەرگریکاری ئیسپانی بەهۆی پێکان لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید دووخرایەوە.
میگوێل ئانخێل دیاز، رۆژنامەنووسەی کادینا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، راوول ئاسێنسیۆ بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید دوورخراوەتەوە و بەشداریی یارییەکەی ئەمشەو ناکات.
Raúl Asencio no entra en la convocatoria por molestias musculares.
Es la décima baja para el partido contra el Elche.
— Miguel Ángel Díaz (@miguelitocope) March 14, 2026
ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئازاری 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا میوانداری ئێڵچێ دەکات.
ریال مەدرید بەفەرمی لستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاوکردووتەوە، کیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، میلیتاو، سێبایۆس، مێندی و کارێراس بەهۆی پێکان دوورخراونەتەوە و فرانکۆ ماستانتونۆ بەهۆی کارتی سوور بەشداریی ناکات.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە 27 یاریی خاوەنی 20 بردنەوەیە، 3 یاریی یەکسانبووە و 4 یاریی دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لەدوای بارسێلۆنا پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە.



