ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیۆن گۆرێتزکا پەیوەندی بە گەورەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

گەنەرز جووڵەی فەرمی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی لیۆن گۆرێتزکا، ناوەڕاستکاری بایرن میونشن دەکات.

ماڵپەڕی فوسبۆڵداتن“ـی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بۆ لیۆن گۆرێتزکا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن ئامادەکردووە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئاندرێ بێرتا، بەڕێوبەری وەرزشی ئارسیناڵ ئێستا کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات و گەنەرز ئامادەیە بە مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ گۆرێتزکا بباتە ریزەکانی.

گۆرێتزکا لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و لە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت.

ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییەکە لە هاوینی 2018 شاڵکەی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

بە درێسی بایرن لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بەشداریی 298 یاریی کردووە، 48 گۆڵی کردووە و 49 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی بۆندسلیگا، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی ئەڵمانیا، یەک جامی جیهانی یانەکان و سێ نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ بایرن بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button