عێراقکوردستان

هەولێر بۆ یارییەکەی بەرامبەر مینا توانای سێ یاریزانی بۆ دەگەڕێتەوە

هەولێر بەبێ هاندەر میوانداری مینا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێر بەبێ ئامادەبوونی هاندەران میوانداری مینا دەکات و بۆ ئەم یارییەش توانای سێ یاریزانی بۆ دەگەڕێتەوە.

لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەینی ( 13ـی ئاداری 2026 ) هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری کاتژمێر 11:15ـی شەو رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە هەولێر توانای هەریەک لە یاریزانان ئاکۆ حوزێر و هومام تارق و ئەرکان ئەمیری بۆ دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو لەلایەن راهێنەرەوە سزادرابوون، هەریەک لە یاریزانان مستەفا قابیل و نیاز محەمەد بە هۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر قورسی ئەم یارییەی نەشاردەوە و بەم شێوەیە باسی بارودۆخی یارییەکە و ئامادەکردنی تیپەکەی کرد:

سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم پاڵەوانانە یارییان کردووە لە رابردوودا، پێویستە بەم شێوەیە بەردەوام بین، یارییەکەی بەرامبەر مینا قورسە تایبەت دوای ئەوەی مینا لە دوو یاریی رابردوو  ئاستی باشی پێشکەش کردووە، یاریزانەکانم بەشێوەیەکی باش ئامادەن و هیودارم ئامادەنەبوونی هاندەران کاریگەری لەسەرمان نەبێت، دەمانەوێت بەردەوام بین لە رکابەریکردن و ئامانجمان سێ خاڵی یارییەکەیە.

بە پێی بڕیاری لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت، هەولێر 40 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەم دێت بەشێوەی کاتی، لە ئەگەری سەرکەوتنی دەگەڕێتەوە ریزبەندی چوارەم، مینا 26 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button