ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

دایکی ئێمباپێ چیرۆکێکی نەبیستراوی دەربارەی زێدان و كوڕه‌كه‌ی ئاشکرا ده‌كات

كیلیان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی زۆری بۆ زێدان هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی ریاڵ مەدرید، ئێستا بەهۆی پێکانەکەی و گەشتەکەی بۆ فەرەنسا کە دەنگۆی بینینی ئەکتەرێکی لەگەڵدا بوو بووەتە مانشێتی رۆژنامەکان، بەڵام ئەمجارە دایکی یاریزانەکە بە چیرۆکێکی جیاوازەوە سەرنجەکانی بۆ لای کوڕەکەی ڕاکێشایەوە.

یادەوەرییەکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ زێدان

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، فایزە عەماری، دایکی ئێمباپێ، باسی لە منداڵی کوڕەکەی کرد و یەکێک لە سۆزدارترین ساتەکانی ژیانی گێڕایەوە کە پەیوەندی بە ئەفسانەی فەرەنسی زەینەدین زێدانـەوە هەیە.

فایزەی دایكی كیلیان بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت؛

 “کاتێک تەمەنی 14ساڵ بوو، یەکێک لە گەورەترین پێشەنگەکانی کە زێدان بوو، ناسی. رۆژێک گەڕایەوە و پێی گوتم، ‘دایە، زێدان دەستی لە چاکەتەکەم دا، بۆیە من هەرگیز ئەم چاکەتە نایشۆم بۆ ئەوەی دەستلێدانەکەی زێدانی پێوە بمێنێت’.”

ئەم چیرۆکە ئەو خۆشەویستییە گەورەیە دەردەخات کە ئێمباپێ لە منداڵییەوە بۆ زیزۆ هەیبووە، کە هەمیشە یەکێک بووە لەو کەسانەی پشتگیری هاتنی ئێمباپێی بۆ ریاڵ مەدرید کردووە.

ئێمباپێ خۆیشی پێشتر رایگەیاندبوو کە هیچ کەسێک ناتوانێت رەتیداتەوە کە زێدان ببێتە راهێنەری داهاتووی فەرەنسا، چونکە ئەو “گرنگترین کەسایەتییە لە مێژووی تۆپی پێی فەرەنسادا.”

چارەنوسی مباپێ بۆ یارییەکەی مان سیتی نادیارە

سەبارەت بە دۆخی ئێستای یاریزانەکە، هەرچەندە ئێمباپێ لە پاریسەوە گەڕاوەتەوە مەدرید بۆ ئەوەی لە ڤاڵدیبیباس چارەسەر وەربگرێت، بەڵام بەشداریکردنی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە تەواوی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێمباپێ تەنیا ئەوکاتە یاری دەکات کە 100٪ چاکبووبێتەوە، و تەندروستی خۆی ناخاتە مەترسییەوە له‌وانه‌یه‌ گەڕانەوەکەی بۆ یاریی ئیلچێ یان یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ لە 17ـی ئازار) دوا بخرێت.

ئامارێکی شۆککەر بەبێ ئێمباپێ

دابڕانی كیلیان کارەساتە بۆ ریاڵ مەدرید؛ ئەم یاریزانە لە 33  یاریدا 38 گۆڵی کردووە نزیکەی نیوەی کۆی گۆڵەکانی یانەکە لەم وەرزەدا، ئامارەکان دەریدەخەن کە تیپەکەی ئاربێلۆا بەبێ ئێمباپێ لە 40٪ی یارییەکاندا دۆڕاوە! ئەمەش لە کاتێکدایە کە یانەکە بەدەست پێکانی ئەستێرەکانی وەک (میلیتاو، ئالابا، بێلینگهام، و رۆدریگۆ دەناڵێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button