
یاریگا –
شەوی رابردوو 6ـی ئازار، ریال مەدرید بووە میوانی سێلتا ڤیگۆ و بردنەوەیەکی زەحمەتی لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە بەدەستهێنا.
ریال مەدرید بە کۆمەڵێک قەیرانی پێکان و راگیرانەوە هەفتەی 27ـی لالیگای بە بردنەوەی 2-1 لە سێلتا ڤیگۆ بەسەرکەوتوویی بەڕێکرد. ئەمەش بەهۆی گۆڵێکی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لە خولەکی 4+90 کە بە لێدانێکی بەهێز کردی.
ڤاڵڤێردی دوای گۆڵەکە دەچێتە لای ئانتۆنیۆ پینتۆس، راهێنەری توانای جەستەیی ریال مەدرید و باوەشی پیدا دەکات. لەدوای یارییەکە پینتۆس نهێنی باوەشەکە ئاشکرا دەکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
فێدی ڤاڵڤێردی دوای گۆڵەکە بەهۆی کۆچی دوایی دایکم باوەشی پێداکردم. فێدی تۆ پیاوێکی رێزدار و یاریزانێکی ناوازەیت.
View this post on Instagram



