ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بڕیارێکی گەورە لەبارەی داهاتووی رۆدریگۆ دەدات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چارەنووسی رۆدیگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی یەکلایی دەکاتەوە و پلان بۆ داهاتووی یاریزانەکە دادەنێت.

رۆدریگۆ بەهۆی پێکانێکی سەخت و پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی تاوەکو ساڵی 2027 ناگەڕێتەوە و لە مۆندیالی 2026ـیش بێبەش دەبێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دوای ئەو پێکانە سەختە پەیامێکی پاڵپشتی بەهێزی بۆ رۆدریگۆ ناردووە، پێیان گوتووە داهاتووی تۆ لێرەیە و پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەربڕیووە.

گرێبەستەکەی رۆدریگۆ لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە یەک ساڵ پێش گەڕانەوەی و لە هاوینی 2028 بەسەر دەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامە، ریال مەدرید بەڵێنی بە رۆدریگۆ داوە هەرکاتێک گەڕایەوە بۆ یاریکردن و ئاستێکی باشی پێشکەشکرد ئەوا گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە و لەم دۆخە سەختە بەتەنیا جێیناهێڵن.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.

رۆدریگۆ بە درێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 297 یاریی کردووە، 71 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ لالیگا، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک جامی کیشوەرەکان، دوو سوپەری ئەوروپا، یەک جامی شای ئیسپانیا و سێ سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button