ڤیتینیا پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە
بەفەرمی هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی کۆتایی بە سەرجەم مشتومڕەکان دەهێنێت و وەڵامی ئەگەری پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید دەداتەوە.
ڤیتینیا لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ کەناڵ 11 دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید رەتدەکاتەوە و مانەوەی لە پاریس سانجێرمان رادەگەیەنێت و بیری لە جێهێشتنی یانەکەی نەکردووەتەوە.
چوونم بۆ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو؟ کارێکی گەمژانەیە ئەگەر ئەوە بکەم و باشترین بژاردە نییە بۆم، ئێستا لە پاریس سانجێرمان هەستێکی تایبەتم هەیە، هەست دەکەم هاندەرانی پاریس سانجێرمان منیان بەدڵە و هەست دەکەم سۆز و خۆشەویستی ئەوانم بەدەستهێناوە، خۆم و خێزانەکەم زۆر حەزدەکەین لێرە بمێنینەوە، پێکهاتەیەکی خەیاڵی و راهێنەرێکی باوەڕپێنەکراومان هەیە.
پەیوەندیکردن بە سعوودیە؟ ناتوانین بەکەم سەیری بکەین چونکە پارەیەکی زۆر دەدەن و بەشی تەواوی ژیانت دەکات، بەڵام من تەنیا گرنگی بە پارە نادەم و دەمەوێت کاروانێکی وەرزشی پرشنگدارم هەبێت، ئێستا لە یانەیەکی گەورەم و داهاتێکی باشم هەیە، دوو هێندەکردن و سێ هێندەکردنی مووچەکەم دڵخۆشی زیاترم پێنابەخشێت.
ریال مەدرید بەدەست کێشەی نەبوونی سەرکردەیەکی گونجاو بۆ هێڵی ناوەڕاستی دەناڵێنێت و بە وردی چاودێری بارودۆخی چەند ناوەيڕاستکارێکی گەورە دەکات تاوەکوو لە هاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات.
رۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی و ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی دیارترین دوو ئەستێرەن کە ناویان بە یانە مەدریدییەکە بەستراوەتەوە.
𝙑𝙄𝙏𝙄𝙉𝙃𝘼, consideras-te o melhor médio do mundo?
(Boa pergunta, Cidália ✍️)
𝙎𝙊𝙇𝙏𝙄𝙉𝙃𝙊𝙎 𝙋𝙀𝙇𝙊 𝙈𝙐𝙉𝘿𝙊:
📌 1.º episódio: HOJE às 22:30 💥#FutebolEmPortuguês #Canal11 pic.twitter.com/Aqryrh17fM— Canal 11 (@Canal_11Oficial) March 4, 2026



