ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: ئەگەر یاساکان نەگۆڕین تۆپی پێ دەبێتە یارییەکی جیاواز

"تۆپی پێ زیاتر قورس دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە بەهۆی پشتبەستنی یانەکە بە تۆپی جێگیر ئاڕاستەیان دەکرد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 22:30 بە کاتی هەولێر لە گەڕی 29ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ ببێتە میوانی بڕایتن. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئارتێتا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و وەڵامی رەخنە و ناڕەزایەتییەکانی سەر شێوازی یاریکردنی یانەکەی دایەوە.

ئارسیناڵ لە دوایین یاریی خۆی 2-1 دێربی لە چێڵسی بردەوە و هەردوو گۆڵەکەی گەنەرز لە کۆڕنەوە بوو، ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لای شەقامی وەرزشی ئینگڵتەڕا دروستکرد و رەخنەی ئەوە لە کوڕانی ئارتێتا دەگیرێت چێژی یارییەکانی نەهێشتووە.

تۆپی پێ دەبێتە یارییەکی جیاواز، مەگەر یاساکان بگۆڕین، چونکە رەوتی بەرەوپێشچوونی تۆپی پێ بەم جۆرەیە. تۆپی پێ بەردەوام لە گۆڕاندایە و زیاتر و زیاتر قورستر دەبێت، ئێستا تیپەکان خۆیان بۆ هەموو دۆخ و ساتێک ئامادە دەکەن.

لە پێشووتردا، ئەگەر ئەگەر بە پلانی “باڵی هەڵگەڕاوە” یاریت بکردایە، یان “ژمارە زۆری” دەتتوانی کۆتایی بە تیپی بەرامبەر بهێنیت، بەڵام ئێستا تیپەکان رێکخراوترن و یاریی زیاتر “یاریزان بە یاریزانە”.

ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 32 گۆڵی بە تۆپی جێگیر کردووە، 21 گۆڵیان لە پرێمەرلیگ بووە و 16 گۆڵیش تەنیا لە رێی کۆڕنەوە بووە.

کوڕانی ئارتێتا بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییان گرتووە و دوای 22 ساڵ چاویان لەوەیە بە نازناوەکە شادببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button