بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاسیمیرۆ وێستگەی داهاتوو بۆ گیمارایش دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

لوکاس کاسیمیرۆ رۆڵی بریکار و راوێژکار دەبینێت بۆ دیاریکردنی وێستگەی داهاتووی برونۆ گیمارایش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کە هاوکات تۆڕی هەواڵی BBC Sportیش بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گیمارایشی دەوێ بۆ شوێنگرەوەی کاسیمیرۆ کە ئەمەی دووەمیان هاوینی داهاتوو مان یو جێدەهێڵێت دوای 4 ساڵ مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد کە لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی پێوەکردن.

سەرچاوەکە زانیویەتی کاسیمیرۆ هانی کاپتنەکەی ئێستای نیوکاسڵ دەدات بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکەی بەرەو مان یونایتد کە ئێستا لەسایەی مایکڵ کاریکەوە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکەن و چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ کێبڕکێ گەورەکانی ئەوروپا.

جاری یەکەم نییە گیمارایش دەبێتەجێی بایەخی گەورەکانی ئەوروپا، مانگی ئۆکتۆبەری 2023 بوو دەیلی مەیڵی ئینگلیزی مەرجێکی سەیری نێو گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلیەکە و نیوکاسڵی ئاشکراکرد کاتێک یانەکەی ئامادە نەبوو بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەندی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە تا 2027 دەخایەنێ، دەستبەرداری ئەستێرە بەرازیلیەکە ببێت.

مەرجە سەیرەکە کە میدیاکان کە لە میدیاکاندا باسکرا، ئەوەیە گیمارێش سەپاندوویەتی و ئەگەر لەلایەن بارسێلۆناوە ئۆفەری بۆ هاتەپێش ئەوا بە 60 ملیۆن پاوەندیش دەبێ نیوکاسڵ رازی بێت و رێگری لێنەکەن لە رۆشتنی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

یاریزانە 28 ساڵیەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 34 یاریی ئەنجامداوە، خاوەنی 9 گۆڵ و 6 ئەسێستە بۆ ماگپایس.

بابەتی زیاتر

Back to top button