ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئێمباپێ بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بە بەیاننامەیەکی فەرمی بارودۆخی کیلیان ئێمباپێی خستەڕوو.

ئەو بەیاننامەیە لەکاتێکدایە ئەمشەو یانە شاهانەکە بەرامبەر خیتافێ لە گەڕی 26ی یارییەکانی خولی ئیسپانی یاریی هەیە و لە لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکاندا ناوی ئێمباپێ نەهاتبوو، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی ئازار لە ئەژنۆی چەپیدا کە ماوەیەکە پێوەی گیرۆردەیە.

ریال مەدرید نووسیویەتی

دوای پشکنین لەلایەن پسپۆرانی پزیشکی فەڕەنسی و لەژێر سەرپەرشتی خزمەتگوزاریی پزیشکی ریال مەدرید، دەرکەوتووە ئێمباپێ لە ئەژنۆی چەپیدا پێکانی هەیە و بۆیە لە پێدانی چارەسەری پێویست بەردەوام دەبین.

ئەو بەیاننامەیە لەکاتێکدایە ئێستا کیلیان لە فەڕەنسایە و بەگوێرەی لێدوانی کەسە نزیکەکانی یاریزانەکە بێت جارێ هیچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدرێت.

ریال مەدرید لە 6ی ئەم مانگە بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ  لە خولی ئیسپانی و، لە 11ی مانگیش لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی BBC Sport، هێشتا روون نییە کیلیان بۆ یارییەکەی سیتی دەگەڕێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button