
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی بارسیلۆنا سکاڵایەک لە دژی ئەندامێکی یانەکە دەباتەوە.
پێشتر لە دادگای باڵای نەتەوەیی، ئەندامێکی بارسێلۆنا سكاڵایەکی یاسایی لەسەر لاپۆرتا تۆمارکردبوو و تێیدا سەرۆکەکەی پێشووی بارسێلۆنا بە سپیکردنەوەی پارە و دەستبایی نابەجێ تۆمەتبار کرد.
سکاڵاکە بانگەشەی بوونی تۆڕێک کۆمپانیا لە ئیسپانیا، قوبرس، دوبەی، کرواتیا و ئیستۆنیا دەکات، کە گوایە دەستبایی نابەجێ دراوە بە دەستەکەی لاپۆرتا کە چەند چالاکییەکیان کردووە، لەنێوانیان نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای نایک و نۆژەنکردنەوەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نوو.
رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، دادگای نەتەوەیی کەیسەکە رادەستی دادوەر کردووە و ئەمڕۆ سانتیاگۆ پێدراز، دادوەری دادگای باڵای نەتەوەیی سکاڵاکەی لەسەر خوان لاپۆرتا رەتکردەوە.
🚨🔵🔴 ÚLTIMA HORA | El jutge de l’Audiència Nacional Santiago Pedraz NO admet a tràmit la denúncia presentada per un soci contra Laporta
‼️ Era per suposats delictes, entre altres, de blanqueig de capitals i cobraments indeguts#FCBlive pic.twitter.com/bdbQrdvcXE
— Què T’hi Jugues (@QueThiJugues) March 2, 2026
پێشتر لاپۆرتا رەتیکردەوە هیچ پارەیەکی بۆ دوبەی یان قوبرس ناردبێت و ئاگاداریدا کە رەنگە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بوختانانە بگرێتە بەر کە مەبەست لێیان زیان گەیاندنە بە بارسێلۆنا و بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتی یانەکە.



