
یاریگا –
چارەنووسی سێ ئەستێرەی گەورەی ریال مەدرید بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یەکلایی دەبێتەوە.
رادیۆی کادینا کۆپێ ئاشکرایکردووە، کلیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکان 10 بۆ 14 رۆژ دووردەکەوێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ یارییەکانی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگەڕێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، جود بێڵینگهام تاوەکوو ئەو کاتە لە پێکانەکەی چاکنابێتەوە و بەشداریی یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ناکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ باوەڕپێکراوەکە، ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی و دانی سیێبایۆس، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی لە یارییەکانی ئەو قۆناخە بێبەش دەبن.
کیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکان بەشداریی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی بەرامبەر بێنفیکا نەکرد و تاوەکوو دوو هەفتەی دیکە ناگەڕێتەوە.
هاوکات جود بێڵینگهام لە 2ـی شووباتی 2026 لە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بووە و 25 رۆژە لە یاریکردن دابڕاوە، پێکانەکەی درێژخایەنە و بەمزووانە ناگەڕێتەوە.



