ئەفریقاگرنگترین

مەغریب شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی هێشتا جیابوونەوەی وەلید رەگراگی و یەکێتی تۆپی پێی مەغریب بەفەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام هەڵبژاردەکە هەرزوو جێگرەوەی دەستنیشانکرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاشکرایان کرد کە رەگراگی داوای وازهێنانی لە پۆستەکەی کردووە و یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەشی رازی بووە.

وەک یەکێک لە بژاردە بەهێزەکان، ناوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی کەوتە مێدیاکانەوە.

هەڵبژاردەی مەغریب شوێنگرەوەی وەلید راگراگی دیاریدەکات

بەڵام دواتر تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە کە چاڤی دەیەوێ دوای یارییەکانی مۆندیال ئەو ئەرکە بگرێتەئەستۆ.

بەگوێرەی نوێیترین زانیاریی کە سانتی ئاونا لە رۆژنامەنووس هانی بەرەکانی وریگرتووە، محەمەد وەهاب یەکێتی شوێنی رەگراگی دەگرێتەوە.

تواناکانی محەمەد لای یەکێتی تۆپی پێی مەغریب زانراوە. بەوپێیەی توانی هەڵبژاردەی خوار 20 ساڵان بکاتە پاڵەوانی مۆندیالی 2025 دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 2-0. ئەوەش یەکەمین جار بوو دوای 16 ساڵ هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button