ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەهۆی یاریزانێکییەوە داوای لێبووردن دەکات

بەرگریکارێکی مێرەنگی گەلی 'چین'ـی نیگەران کردووە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ریال مەدرید تۆمەتبارە بە سووکایەتیکردن بە خەڵکی چین و لەبەرئەوە ریال مەدرید داوای لێبووردن دەکات.

هاوسن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی سەبارەت بە خەڵکی چین ریپۆست کردووە، کە بەشێکی زۆر لە هاندەرانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بە رەگەزپەرستی لە قەڵەمی دەدەن و کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، دۆخەکە گەیشتە ئەوەی ریال مەدرید لە تۆڕی ‘ویبۆ’ کە سۆشیاڵ میدیایەکی تایبەت بە وڵاتی چینە، بەیاننامەیەک بە ناوی هاوسن بڵاوبکاتەوە و تێیدا داوای لێبووردن دەکات.

دین هاوسن، بەرگریکاری ریال مەدرید

دواتر هاوسن هەر لە ئینستاگرام داوای لێبووردنی کرد و گوتی کەوا بە هەڵە بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە.

لە ناخی دڵمەوە داوای لێبووردن لە هاوڕێ چینییەکانم دەکەم، بێمەبەست بابەتێکم ریپۆست کردووە کە پەیامی سووکایەتی لەخۆگرتووە، رووداوەکە بە دەستی ئەنقەست نەبووە و زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو نائاسوودەییەی دروستم کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button