
یاریگا –
رووداوێک لە یاریگای تۆتنهام هۆتسپێر تەقیوەتەوە و مشتومڕی توندوتیژی دژی خێزانی یاریزانەکانی نوێکردووەتەوە.
ئینگلتەرا شۆک بووە دوای ئەو شتەی لە یارییەکەی یەکشەممەی پرێمەرلیگی نێوان تۆتنهام و ئارسیناڵ روویدا. هاندەرێکی تۆتنهام هەوڵیدا گاڵتە بە دێکلان رایس بکات بە هەڵگرتنی وێنەیەکی هاوژینی یاریزانەکە لەنێو مۆبایلەکەیدا.
ئەمە لە ساتێک روویدا کە ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشە، هاندەرەکە وێنەیەک رووبەڕووی رایس نیشان دەدات، بەڵام خۆشبەختانە پێناچێت رایس تێبینی کردبێت. دێکلان 90 خولەکی تەواو یارییکرد و یارمەتی ئارسیناڵیدا 4-1 دێربی باکووری لەندەن بباتەوە. دوای یارییەکە لەگەڵ ڤیکتۆر یۆکێرێش ئاهەنگی گێڕا و یاریی ژمارە 100ـی لەگەڵ یانەکەی نووسییەوە.
🚨💣 𝐄𝐗𝐂𝐋𝐔𝐒𝐈𝐕𝐄: Tottenham fans were booing and mocking Declan Rice over his girlfriend’s physique right in the middle of the match. 😳
Classless scenes from the Spurs crowd. pic.twitter.com/yTiWNVCrHE
— Topskills Sports UK (@topskillsportuk) February 23, 2026
هەر دێربی باکووری لەندەن کاتێک دێکلان رایس بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشە، هاندەرێکی تۆتنهام دەیەوێت سووکایەتی و گاڵتە بە یاریزانەکە بکات و لە تۆمارە ڤیدیۆییەکان بەڕوونی دەرکەوتووە، کە هاوار دەکات و دەڵێت: “هێی هاوژینەکەت بەرازە.”
All for sporting rivalry and banter but gutter scum like this have no place at any sporting venue, to run down the stand from 30 yards and continually shout “Oi your Mrs is a pig” at Declan Rice sums up what what a vile piece of low life “it” is
Do the right thing out these rats pic.twitter.com/19tjjM3QUj— Mark Hibbs (@nooktheref) February 22, 2026
ئەمە یەکەمجار نییە رایس رووبەڕووی گاڵتەپێکردنی هاوژینەکەی، لاورێن فرایەر دەبێتەوە. رایس لە نیسانی ساڵی رابردوو لەبارەی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر هاوژینەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەکرێت قسەی کرد و گوتی: “هاوژینەکەم خۆشەویستی ژیانمە و بۆ من کەس لەو باشتر نییە.”
بەهۆی ئەو سووکایەتیە بەردەوامانە، فرایە کە دایکی کوڕێکە سەرجەم هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخستووە. رێبێکا ڤاردی، هاوژینی جیمی ڤاردی بەهەمان شێوە رەخنەی لەو هەڵسوکەوتە گرت و گوتی: “ئەمە شتێکی قێزەونە و ئەو خەڵکانە بە ئاسانی دەزانن لە پشت کیبۆردەوە خۆیان بشارنەوە.”



