ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی لیڤەرپوول لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ نزیک دەبێتەوە

چەند یانەیەکی خولەکە بۆ گواستنەوەی هاتوونەتە سەرهێڵ

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز، ئەستێرەی ئێستای هیلال و پێشووی لیڤەرپوول دەرگای دوو یانەی پرێمەرلیگی بە روودا دەکرێتەوە.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام و نیوکاسڵ کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی نونێز دەکەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینە بیگەڕێننەوە پرێمەرلیگ. سنوورداریی یاریکردنی یاریزانە بیانییەکان لە خولی سعوودی وای لە نونێزکردووە نەتوانێت لە زۆرێک لە یارییەکاندا بەشداریی بکات، چونکە خولی رۆشنی سعوودی رێگە بە یانەکان نادات لە 8 یاریزانی بیانی زیاتر بەشداریی پێبکەن، ئەمەش گرفتی بۆ ئەستێرەکەی پێشووی رێدز دروستکردووە، لەگەڵ هاتنی کەریم بێنزێما و چەند یاریزانیکی دیکەی بیانی دەرفەتی ناوتۆمارکردنی ناوبراو نەماوەتەوە.

داروین نونێز بە درێسی هیلال

جیا لە پرێمەرلیگ، یانەکانی لالیگا و سێریا ئەی بە گرنگییەوە لە تواناکانی نونێز دەڕوانن. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوس چاودێریی دۆخی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە دەکەن و لەگەڵ زیادبوونی نادڵنیایی لەسەر چارەنووسی لەگەڵ هیلال، ئەو دوو یانەیە خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نونێز ئامادە دەکەن.

نونێز لە هاوینی ساڵی 2023 لە لیڤەرپووڵەوە پەیوەندی بە ریزەکانی هیلال کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 26 یاریی بە درێسی یانە سعوودییەکەوە کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button