ئه‌مریکاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریکردن دادەبرێت.

یانەی ئینتەر مەیامی بەفەرمی رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ لیۆنێل مێسی کراوە دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی یاریزانەکە تووشی پێکان بووە بەو هۆیە لە یاریکردن دادەبڕێت و وادەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای چاکبوونەوەی لەو پێکانە.

مێسی یەکشەممەی رابردوو 8ـی شوباتی 2026 لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنای ئێکوادۆری تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوەتەوە مەشقەکانی یانەکە.

بڕیاربوو شەممە 14ـی شوباتی 2026 ئینتەر مەیامی لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی دێل ڤالی ئێکوادۆری ببێتەوە بەڵام بەهۆی پێکانی لیۆنێل مێسی یارییەکە بۆ دوو هەفتەی دیکە دواخرا.

مێسی بەهۆی دواخرانی یارییەکە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات.

رێز و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ هەمووتان هەیە، سوپاسی خۆشەویستی ئێوەش دەکەم، دەزانم سەرجەم بلیتەکانی یارییەکە فرۆشراون، بەویستی خودا یەکتر دەبینین و هیوادارم لەداهاتوودا ئەوە رووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button