کڵۆپ وەڵامی پێرێز دەداتەوە

یاریگا –
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە یۆرگن کڵۆپ بژاردەی دڵخوازی ریال مەدریدە بۆ راهێنەرایەتی یانەکە.
ئەگەرچی هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆ بوونی نەبووە، بەڵام بەگوێرەی پێگەی دێفێنسا سێنترال؛ لە رێگەی نێوەندگیرەکان و کەسانی نزیکی کڵۆپەوە، ریال مەدرید گفتوگۆی دەستپێکردووە و گرنگیپێدانی فلۆرێنتینۆ پێرێزیان بە راهێنەرە ئەڵمانییەکە راگەیاندووە.
کڵۆپ لە وەڵامدا داوای 4 گرێبەستی نوێی کردووە تاوەکوو رازیبێت؛ 2 یاریزانی دڵی بەرگری، 2 ناوەڕاستکار و گەڕاندنەوەی ئێندریک. ریال مەدرید ئاگاداری ئەو داواکارییەکانەیە کە وا لە کڵۆپ دەکات بە داواکەی پێرێز رازیبێت.

دوو ناوەڕاستکار داواکاریی سەرەکی کڵۆپە، ئەو شتەی کە دوای رۆیشتنی تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ لە یانەکە، ریال مەدرید پێویستییەتی. راهێنەرە ئەڵمانییەکە داوای دوو ناوەڕاستکاری کردووە کە بتوانی هەمان رۆلی ئەوان بگێڕن و یەکێک لەوان دەکرێت نیکۆ پاز بێت، کە ریال مەدرید زۆر نزیکە هاوینی داهاتوو بیگەڕێنێتەوە، بەڵام هێشتا پیویستی بە یاریزانێکی دیکەیە هاوشێوەی شێوازی یاریکردنی کیس سمیت یان ئادام وارتن.
بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یەکێکی دیکەیە لە داواکارییەکانی یۆرگن، کە چەند ساڵێکە ئەم کێشەیە سەرئێشەی بۆ ریال مەدرید دروستکردووە. بەهۆی ئەوەی دەیڤد ئالابا و ئانتۆنیۆ رودیگێر گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و ئەگەری رۆیشتنیان هەیە، یانەکە پێویستی بە دوو جێگرەوە دەبێت.
چەند پاڵێوراو ناویان هاتووە، بەڵام لە کۆتاییدا زۆرینەیان ناویان دەرهێنراوە. جاکۆبۆ رامۆن و نیکۆ شلۆتێربێک لە ئێستا ئەگەری زۆریان هەیە ریال مەدرید گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات.
کڵۆپ لە لایەنی هێرشبەریش خۆی بۆ شۆڕشێک ئامادە دەکات، ئیشی یەکەمیشی گەڕاندنەوەی ئێندریک دەبێت. هەروەها دەیەوێت گرنگی زیاتر بە رۆدریگۆ بدات، کە یەکێکە لەو یاریزانەی هەمیشە بەدڵی بووە.
ئێمباپێ، ڤینیسیۆس یان ماستانتونۆ بەشێوەیەکی بەرچاو خولەکی یاریکردنیان بە یاریپێکردنی زیاتری ئێندریک و رۆدریگۆ کەم دەکات، دۆخەکە بۆ گۆنزالۆ گارسیا ئاڵۆز دەبێت و ئەگەری هەیە بە خواستن بەڕێ بکرێت.



