ئینگلتەراگرنگترین

ئارچیڤۆ ڤار: ناوبژیوان ستەمی لە لیڤەرپووڵ کردووە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار لێدانە سزاکەی یانەی مانچێستەر سیتی دروست نەبووە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 25ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئانفێڵد بووە میوانی یانەی لیڤەرپووڵ و بە ئەنجامی 2-1 لە خاوەن ماڵی بردەوە.

یارییەکە 1-1 بوو تاوەکوو خولەکی 90 ناوبژیوان بە بێ گەڕانەوە بۆ ڤار لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی مان سیتی هەژمارکرد.

لەو بارەیەوە ئارچیڤۆ ڤار قسەی خۆی هەیە و پێیوایە پێناڵتییەکە دروست نەبووە، دەڵێت وەک لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت نونێس شووتی کرد و دوای ئەوە لەگەڵ ئالیسن تووشی بەرکەوتنێک بوو، ئەوەش نابێتە پێناڵتی.

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی ئەو یارییە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ بۆ 6 خاڵ کەمکردەوە و لیڤەرپووڵیش دابەزییە پلەی شەشەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button