ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: تەنیا لەبەرئەوەی راهێنەرم بێدەنگ نابم

پیپ وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای قسەکردن لەسەر جەنگ و کوشتارەکان رەخنە لە پێپ گواردیۆلا گیرا.

پێپ گواردیۆلا سەرەڕای ئەو رەخنانەی ئاراستەی کرا سەبارەت بە لێدوانەکان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی پێشوو لەبارەی شەڕ و ناکۆکییەکان، هێشتا بەردەوامە لەسەر قسەکانی و سوورە لەسەر ئەوەی کە لێدوانەکانی لە روانگەیەکی مرۆڤانە و ئەخلاقییەوە بووە نەوەک لە روانگەیەکی سیاسییەوە.

راهێنەرەکەی سیتی دەپرسێت بۆچی پێگەکەی لە وەرزشدا دەبێت رێگربێت لەبەردەم دەربڕینی هەستەکانی؟

پێپ لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی لیڤەرپوول گووتی:

بۆچی ناتوانم هەستەکانم دەربڕم، تەنیا لەبەر ئەوەی راهێنەرم؟ هاوڕا نیم، بەڵام رێز لە هەموو بۆچوونەکان دەگرم. بە سادەیی تەنیا گووتم ئێستا چەندێک ناکۆکی لە جیهان هەیە، زۆر هەیە وایە؟ من سەرکۆنەی هەموویان دەکەم، هەر هەموویان. خەڵکی بێتاوان دەکوژرێت، من سەرکۆنەی هەمووی دەکەم، هیچیان هەڵنابژێرم بڵێم ئەوە گرنگترە لەوەی دیکە یان ئەم وڵاتە لەوەی دیکە زیاتر.

گواردۆلا لە درێژەی قسەکانیدا رەتیدەکاتەوە تەنیا لەبەرئەوەی راهێنەرە بێدەنگ بمێنێتەوە و شێوازی گەیاندنی پەیامەکەی بگۆڕێت، دەشڵێت:

ئەگەر لە پەیامەکەم تێناگەن ئاساییە، ناتوانم بە شێوازێکی دیکە بیڵێم. هەر بۆیە دەیانەوێت بێدەنگ بمێنینەوە، ئەم جیهانە ئەوەی دەوێت وایە؟ بێدەنگ بین، هیچ نەڵێین. من تەواو پێچەوانە بیر دەکەمەوە، بەڵام بەهەرحاڵ، ئیدی ئاوایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button