کوردستان

لە گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان پێدانی کارتی زەرد ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

ئامار و داتای گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان، پێدانی کارتی زەرد ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و رێژەیەکی زۆریش گۆڵ تۆمار کرا.

لە کۆی هەشت یاریی گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان 23 گۆڵ تۆمار کرا، پێنج گۆڵ لە گێمی یەکەم و 18 گۆڵیش لە گێمی دووەم کە بە گێمی راهێنەران ناسراوە تۆمار کراوە، ئەحمەد عەدنان لە کفری خێراترین گۆڵی گەڕەکەی لە خولەکی 9 بەرامبەر کۆیە تۆماریکرد.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کرد، هاوکار رەزا لە بابان، رەشید عەبدولمەناف لە تەناهی، بەمۆ خالق لە بازیان لەگەڵ ئەلەند خالید لە دهۆک کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا.

رێژەی بەکارهێنانی کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە لە گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، 55 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور بەررزکراوەتەوە کە زۆرترین رێژەی کارتە لە تەواوی گەڕەکانی ئەم وەرزەی خولەکە، یانەی سێمێل تاکە یانەبوو لەم گەڕە هیچ کارتێکیان وەرنەگرت و یاریی خوێنیان لەم گەڕەدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button