ئیسپانیاگرنگترین

دیاریی یادی لەدایکبوون؛ ریال مەدرید دیارییەکی تایبەت پێشکەشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

سەرجەم گۆڵەکانی گەورەترین یاریزانی مێژووی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەبۆنی یادی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دیارییەکی تایبەتی پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026 یادی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالییە و تەمەنی بووە 41 ساڵ.

ریال مەدرید بەو بۆنەیە دیارییەکی تایبەتی پێشکەشی کریستیانۆ کردووە، لە یوتوبی فەرمی یانەکە هەر 451 یەک گۆڵەکەی رۆناڵدۆی بە درێسی مێرێنگی بڵاوکردووەتەوە.

کریستیانۆ لە هاوینی 2009 مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و بە 94 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانبەهاترین یاریزانی مێژوو پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

کریستیانۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 438 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە 451 گۆڵی کردووە و 131 گۆڵی دروستکردووە.

چوار چامپیۆنزلیگ، دوو لالیگا، سێ سوپەری ئەوروپا، دوو جامی شای ئیسپانیا، دوو جامی سوپەری ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی جیهانی یانەکانی لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەدەستهێناوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هاوینی 2018 ریال مەدریدی جێهێشت و بە 117 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button