
یاریگا –
ئەستێرەیەکی گەورە و دیاری پرێمەرلیگ خۆی پێشکەشی یانەی ریال مەدرید کردووە.
رۆژنامەی Okdiario بڵاویکردووەتەوە، ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی لە مێرکاتۆی زستانەدا خۆی پێشکەشی یانەی ریال مەدرید کردووە، بەڵام یانەکە رەتیکردووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئێنزۆ خەون بە یاریکردن بە درێسی ریال مەدرید دەبینێت و ئەوەی بە بەرپرسانی یانەکە شاهانەکە راگەیاندووە، هەروەها یاریزانەکە لە یانەی چێڵسی و ژیانی لەندەن بێزاربووە و دەیەوێت کاروانی یاریکردنی بگوازێتەوە ئیسپانیا.
🚨💣 #OKDIARIO 🇪🇸
Enzo Fernández se ha ofrecido al Real Madrid. Está harto del Chelsea y de la ciudad de Londres.
Su sueño es jugar algún día en el Real Madrid, y se lo ha hecho saber al club blanco.
(@eduardoinda) pic.twitter.com/qJbmT367D7
— Naninho (@SrNaninho) February 3, 2026
ئێنزۆ لە مێرکاتۆی زستانەی ساڵی 2023 بە بەهای 121 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بێنفیکاوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد و تاوەکوو ساڵی 2031 گرێبەستی لەگەڵ بلوزدا هەیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 150 یارییدا کردووە، لەو ژمارە یارییە 27 گۆڵ و 27 ئەسیستی کردووە بە درێسی یانە لەندەنییەکە کردووە.



