Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ناپۆلی V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی بەهێزی دیكەی گەڕی كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەم و كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی بۆ گەیشتنی راستەوخۆی بە قۆناخی داهاتوو پێوویستە سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنێت و بە جیاوازی گۆلی زۆر یارییەكە بباتەوە.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی حەفت یاریی چوار یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ناپۆلی ئاستێكی خراپی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ پێشكەشكرشووە و بە جۆرێک مەترسی كرانەدەرەوەی لەسەرە.

بۆ گەیشتن بە قۆناخی پاشكۆ پێوویستە لە چێڵسی بباتەوە و بە جیاوازی گۆڵی زۆر سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنێت.

لەم وەرزەدا لە كۆی حەفت یاریی دوو یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی 25 چامپیۆنزلیگ دێت.

ریزبەندی چامپیۆنزلیگ

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ناپۆلی بە بێ ئاگویسا، كێڤن دی برۆین، میلینكۆڤیچ، پۆلیتانۆ، نێرێس، رەحمانی و ئامبرۆسینۆ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ ئادارابیۆ، لاڤیا، ئێسوگۆ، كۆڵویڵ رووبەڕووت ناپۆلی دەبێتەوە و بەشدارییكردنی پاڵمەریش گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێییا

كایسێدۆ، ئینزۆ

نیتۆ، پاڵمەر، گارناچۆ

جواو پێدرۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ناپۆلی

مێرێت

دی لۆرێنزۆ، بۆونگێرنۆ، خیسۆس

گوتیرێز، لۆبۆتكا، مەكتۆمینای ، ئۆلیڤێرا

ئێلماس، سپینازۆلا

هۆیلوند

بابەتی زیاتر

Back to top button