ئاتلەتیکۆ گرنگی بە گۆرێتزکا دەدات
سیمیۆنی یاریزانی پێویستی نییە

یاریگا –
ئاتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ کات دەجەنگێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی.
بەپێی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت پێش داخستنی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە، لیۆن گۆرێتزکا لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلەتیکۆ لە ئێستا تەنیا 20 یاریزانی لە تیمی یەکەم هەیە، لەگەڵ کات دەجەنگێک تاوەکو پێویستییەکانی پێکهاتەی بە یاریزانی نوێ پڕبکاتەوە.
چۆلۆ و ستافەکەی یەکێک لە پێویستییە گرنگەکانی تیمەکەیان دیاریکردووە، ئەویش گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دوای رۆیشتنی کۆنۆر گالاگێر.
بایرن میونشن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات، رۆخێ بلانکۆسیش پێی وایە داواکاری یانە باڤارییەکە زۆرە بەو پێیەی گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
گۆرێتزکا بەنیازنییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لە کۆتایی گرێبەستەکەی بایرن جێدەهێڵێت، هەر ئەمەش وایکردووە ئاتلەتیکۆ مەدرید داواکاریی یانە باڤارییەکە بەزۆر بزانێت.
ئاتلەتیکۆ مەدرید رەنگە لە کۆتاییدا ناچاربێت ملکەچی داواکارییەکانی بایرن بێت، چونکە یاریزانێکی بە ئەزموونی وەکو لیۆن لە هاویندا داواکاریی زۆر دەبێت و زۆرێکیشیان خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزن.



