Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کوڕەکەی مارسێلۆ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ ئالڤێش، کوڕی ئەفسانەی ریال مەدرید مارسێلۆ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی خۆی واژۆکرد.

ئینزۆ کە تازە تەمەنی 16 ساڵە، لە پێگەی هێرشبەریی یاریی دەکات و خاوەنی توانایەکی گۆڵکردنی نایابە.

وەک فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بەهرەمەندە بەرازیلی-ئیسپانییەکە یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کرد.

لە یانە شاهانەکە ئینزۆ وەک بەهرەمەندێک بۆ دهاتووی ریال تەماشا دەکرێت و دەبێتە بەشێک لە پرۆژەی درێژخایەنی یانەکە.

ناوبراو لەو کاتەی لە ساڵی 2017  کاتێک  بۆ یەکەمین جار لە یانەی سانتا ئانا پەیوەندی بە ئەکادیمای ریال مەدریدەوە کرد، تواناکانی لە وەرزشی تۆپی پێ و جووڵەکانی بووە بایەخی سۆشیاڵ مێدیا.

لە 100 یاریی بۆ لاوانی ریال مەدرید، ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 105 گۆڵ. کە دیارترینیان ئەو هاتریکە بوو لە ساڵی 2023 le ماوەی تەنها 20 خولەکدا لە ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆماریکرد.

ناوبراو لەگەڵ ئەوەی لە دایک و باوکێکی بەرازیلیە، بەڵام لە ئیسپانیا هاتووتەبوون. لە مانگی ئەپرێلی 2023 بڕیاری دا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی بکات.
ڤیدیۆی بەشێک لە جووڵە و گۆڵەکانی ئینزۆ:

بابەتی زیاتر

Back to top button